Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:38

لەبەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی پارتی تەقەدووم كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی بەمەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی یادی 21 ساڵەی شەهیدكردنی ئایەتوڵلا محەمەد باقر ئەلحەكیم گەیشتە بەغداو وتارێكی لە مەراسیمەكەدا پێشكەش كرد.
دواتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبوونەوە .
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی  نێوان هەولێر و بەغداو دۆخی ئاسایشی عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێكرد.
 پاشان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پارتی تەقەدووم  كۆبوونەوەو دۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان  لەمیانەی وتارەكەیەدا لە ڕێوڕەسمی یادی 21 ساڵەی شەهیدكردنی ئایەتوڵلا محەمەد باقر ئەلحەكیم  رایگەیاند: ئێستا لەبەر نەبوونی بودجە و مووچە لە هەرێمی كوردستان، فەرمانبەران و خەڵك لە دۆخێكی زۆر خراپدا دەژین. ئەوە كاریگەرییەكی زۆر خراپی كردووەتە سەر هەموو كەرتەكان لە هەرێمی كوردستان. زۆر پێویستە ئەو كێشە گەورەیە، بە زوویی چارەسەر بكرێت. ئەمەش بەرپرسیاریەتیی هەموومانە، چونكە هەرێمی كوردستان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەشێكن لە عێراق.
هەروەها گوتی: بۆیە داوا لە تەواوی سەركردە و لایەنە سیاسییەكان، فراكسیۆنەكان و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم، پشتیوان بن بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.