Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:50

بەدرێژایی ئەمڕۆ و تا كاتەكانی درەنگانی شەو بارانبارین بەردەوام دەبێت 

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی ئەمڕۆ شەممە 13 ی كانوونی دووەمی 2024 رایگەیاند: وەك پێشبینیمان كرد شەپۆلی بەرفراوانی دەریای ناوەڕاست لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە، سەرجەم ناوچەكانی كوردستانی بەباشی گرتەوەو بەدرێژایی ئەمڕۆ و تا كاتەكانی درەنگانی شەو بەم شێوەیە بارانبارین بەردەوام دەبێت .
ئاماژەی بەوەشدا،لە كاتەكانی داھاتوودا ئاستی دابارین بەرەو چڕبوونەوەی زیاتر دەچێت، بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكاندا بەشێوەی بەردەوام و ھەندێك كاتیش لێزمە باران و بەفری چڕ لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبێت.
كەشی 48 كاتژمێری داهاتوو بەم شێوەیە پێشبینیكراوە ...
ئەمڕۆ شەممە 13- 1- 2024
كەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكاندا, لە زۆربەی ناوچەكاندا باران بارینی مامناوەند دەبێت رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاترە بە بەراوورد لەگەڵ سەنتەری شارەكان, هەروەها بەفر دەبارێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 20 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 6 - 8 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی یەك شەممە 14- 1- 2024
كەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان, لە دوایی نیوەرۆە باران بارین لە زۆربەی ناوچەكاندا بە نمە باران و بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت تا كاتەكانی شەو.
پلەكانی گەرما / بەرز دەبێت بە (١ - 3 ) پلەی سیلیزی بە بەراوورد لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 10 – 20 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 7 - 9 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 13 
سلێمانی : 11
دهۆك : 11
كەركوك : 15
هەڵەبجە : 13
زاخۆ : 10
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 17
بەشی پێشبینی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان 
  13- 1- 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.