Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:49

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 13ی كانوونی دووەمی 2024 لە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی،سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو  یەحیا غازی، سەركردە لە هاوپەیمانی تەقەدوم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی تەقەدوم بە كۆی دەنگ بڕیاردرا پەرلەمانتار شێخ شەعلان كەریم بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەربژێر بكرێ.
هەروەها گوتی: پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مافی حزبی تەقەدومە بەهۆی ئەوەی گەورەترین فڕاكسیۆنی سوننەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە 44 نوێنەری لە پەرلەمان هەیە.
شایانی باسە لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، دادگەی باڵای فیدڕالی عێراق بەفەرمی ئەندامێتی پەرلەمانی لە محەمەد حەلبووسی سەندەوە .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.