سوپای ئەمریكا ڕایگەیاند كە هێرشێكی نوێی لە دژی حوسییەكانی یەمەن ئەنجامداوە و شوێنێكی كردووەتە ئامانج كە ڕادارێكی تێدابووە.
لەوبارەیەوە فەرماندەیی سەربازیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، هێزەكانی ئەمریكا لە نزیك كاتژمێر 3:45 بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هێرشیان كردووەتە سەر شوێنێكی ڕادار لە یەمەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم هێرشە لەلایەن كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی كارنی بە بەكارهێنانی مووشەكی تۆماهۆك لاند ئەتاك ئەنجامدراوە .
لای خۆیەوە گرووپی حوسییەكان ڕایگەیاند كە هێرشەكان بنكەی ئاسمانی دیلمی لە باكووری پایتەختیان كردۆتە ئامانج كە لە ساڵی 2014ەوە لە ژێر كۆنترۆڵی ئەواندایە.
شایانی باسە بەرەبەیانی دوێنێ هەینیش، ئەمریكا، بەریتانیا و هاوپەیمانەكانیان هێرشیان كردە سەر حوسییەكان لە یەمەن بەهۆیەوە پێنج چەكداری حووسییەكان كوژران.
سوپای ئەمریكا بە مووشەكی تۆماهۆك هێرشێكی دیكەی كردە سەر حوسییەكان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.