Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:56

ژماره‌ی ئێستای دانیشتووانی عێراق

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ساڵانه‌ دانیشتووانی عێراق به‌ ڕێژه‌ی 2.5% زیاد ده‌بن، واته‌ هه‌ر ساڵێك 850 بۆ ملیۆنێك منداڵی نوێ له‌دایك ده‌بێت.

عه‌بدولزه‌هڕه‌ ئه‌لهنداوی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی داتاكان رێژه‌ی زیادبوونی ساڵانه‌ی دانیشتووانی عێراق ئێستا 2.5%ـه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 10 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا رێژه‌كه‌ زیاتر بوو و 3% بوو، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ی رێژه‌كه‌ش زۆرن له‌وانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و سه‌ختی بارودۆخی ژیان و ته‌ندروستی.

گوتیشی: به‌گوێره‌ی رێژه‌كه‌ بۆ هه‌ر ساڵێك 850 بۆ ملیۆنێك منداڵی نوێ له‌ عێراق له‌ دایك ده‌بن.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی دانیشتووانی ئێستای عێراقیش، عه‌بدولزه‌هڕه‌ ئه‌لهنداوی گوتی: ژماره‌ی دانیشتووانی ئێستای عێراق 43 ملیۆن كه‌سه‌، له‌ كاتێكدا له‌ ساڵی 2010 رێژه‌ی دانیشتووان 31 ملیۆن كه‌س بوو.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق گوتیشی: ئێستا رێژه‌ی 40%ی دانیشتووانی عێراق له‌ خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵین، ئه‌مه‌ش ئامارێكی نموونه‌ییه‌ و واتای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گه‌نجه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی دروست وه‌به‌رهێنان له‌ گه‌نجی عێراق بكرێت، ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ داهاتوو و بۆ سه‌رده‌مێكی درێژ وڵات پێویستی به‌ كرێكار و ده‌ستی كاری بیانی نابێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.