Erbil 10°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:59

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و تا به‌یانی زۆرترین رێژه‌ی باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پێشبینی كرد ئه‌مشه‌و تا پێش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆرترین رێژه‌ی باران ببارێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: ئێستا بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەى بچڕبچڕ بەردەوامە، بۆ ئەم شەویش بەردەوامی دەبێت، پیشبینىش دەکرێ لە دوای نیوەشەو بارانبارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەى ناوچەکانى هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هه‌ولێر و دهۆک و ڕاپەڕین تا پێش نیوەڕۆی سبەى ڕۆژى شەممە زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بۆ دوای نێوەڕۆی سبه‌ی و ئێوارەكه‌شی نمەباران بە شێوەى بچڕبچڕ لە سەنتەرى شارەکان و هه‌روه‌ها بەفر و باران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن به‌راود به‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش رێژه‌ی بارانبارینی 12 کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی كوردستانه‌:-

هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

سلێمانى 2.7 ملم

دهۆک 0.2 ملم

زاخۆ 3.3 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

ئامێدى 3.0 ملم

بامەرنێ 2.6 ملم

مانگیش 4.0 ملم

دەبەندیخان 7.0 ملم

حاجی ئۆمەران 14.4 ملم

هەڵەبجە 13.4 ملم

کەلار 1.4 ملم

سۆران 5.2 ملم

پێنجوێن 4.0 ملم

ماوەت 2.2 ملم

قەڵادزێ 1.6 ملم

باتوفە 5.8 ملم

سیدەکان 5.0 ملم

مێرگەسوور 26.2 ملم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.