Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 09:00

مه‌رجی مباپێ بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید و لێڤه‌رپوول چییه‌؟

کوردستان TV
100%

كیلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی فڕه‌نسی له‌به‌رامبه‌ر یاریكردن له ریزی‌ یانه‌كانی ریال مه‌دریدی ئیسپانی و لێڤه‌رپوولی ئینگلیزی له‌ وه‌رزی داهاتوودا، وه‌ك مه‌رج داوای مووچه‌ی زیاتر له‌ ملیۆنێك پاوه‌ن بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك ده‌كات.

رۆژنامه‌ی (تێلیگراف)ی ئینگلیزی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌: مباپێ داوای كردووه‌ ئه‌گه‌ر وه‌رزی داهاتوو ریزی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی جێبهێڵێت، له‌به‌رامبه‌ر یاریكردن بۆ هه‌ر یانه‌یه‌ك ساڵانه‌ بڕی 64.5 ملیۆن پاوه‌نی ده‌وێت.

واته‌ بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك پۆشینی درێسی یانه‌كان و یاریكردن له‌ ریزیاندا، مباپێ بڕی 1.24 ملیۆن پاوه‌نی ده‌وێت، ئه‌م ژماره‌یه‌ش بۆ سه‌رجه‌م یانه‌ گه‌وره‌كان زۆر ده‌كه‌وێت.

مباپێی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه‌ ته‌نیا ماوه‌ی 5 مانگ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان ماوه‌، له‌م وه‌رزه‌دا تا ئێستا ئاستێكی نموونه‌یی پێشكه‌ش كردووه‌ و له‌ كۆی 24 یاری له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ی فڕه‌نسییه‌كه‌ توانیویه‌تی 25 گۆڵ تۆمار بكات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ماوه‌ی چه‌ند وه‌رزێكه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ مباپێ بباته‌ ریزی یانه‌كه‌ی تا هێڵی هێرشبه‌ره‌كه‌ی به‌هێزتر و مه‌ترسیدارتر بكات، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ یانه‌ی لێڤه‌رپوول له‌ دووره‌وه‌ چاودێری دۆخی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا ده‌كات.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.