Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 19:13

سبه‌ی كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت و به‌فر و بارانێكی زۆر ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كه‌شناسی رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێ سبه‌ی شه‌ممه‌ كه‌شوهه‌وا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر سارد ‌بێت و هه‌روه‌ها به‌فر و بارانێكی زۆریش ببارێت.

ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی شەممە لە ئەنجامی زیاتر ھاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی باکور کە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵدایە، له‌گه‌ڵ زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست، قۆناغی چڕی شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە کاتەکانی بەیانییەوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بەدرێژای کاتەکان بارانێکی چڕ و زۆر لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە و سنووری ئیدارەی راپەرین دەبارێت.

ڕاشیگه‌یاند: لە سەنتەری پارێزگاکان بارانێکی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکانەدا ده‌بارێت، پلەی گەرماش بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی دیکە بەراورد بە ئەمڕۆ هه‌ینی نزم دەبێتەوە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوا سارده‌كه‌، سبەی لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا بەفرێکی چڕ دەست پێ دەکات، ئەگەریش ھەیە بەفر سەنتەری ئامێدی و بامەرنێ و چۆمان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر و باران بە تێکەڵی لە سەنتەری پێنجوێن و سیدەکان و مێرگەسوور و چیای ئەزمەر .

ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم قۆناغە بەھێزەی بەفر و باران لە ناوچەکانماندا لەسبەی بەیانییەوە تا بەرەبەیانی دووسبەی یەکشەم بەردەوامی دەبێت، هه‌روه‌ها بۆ رۆژی یەکشەمیش کاریگەری شەپۆڵەکە تا کاتەکانی ئێوارە بە بارانی مامناوەند و پچرپچر بەردەوامی دەبێت و دواتریش لە شەودا کۆتایی پێ دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.