Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:29

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دهۆك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆی پارێزگه‌ی دهۆك بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ دوو ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 13:20 لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر گرووپێکی چەکدارانی پەکەکە لە دەڤەری بەرگارە لە نزیک گوندی دێرەش لە شاره‌دێی دێرەلووک سەر بە شارۆچكه‌ی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە چەک و تەقەمەنیی چەکدارانی پەکەکە سووتان.

دژه‌تیرۆری كوردستان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌، دوو چەکداریش بریندار بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.