راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌فرێكی زۆر باریووه له سنووره‌كه‌دا و جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێم و ئێرانیش به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاویكرده‌وه، به‌فرێكی زۆر له شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران باریوه، جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی ته‌مه‌رچینی ئێران به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی1ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان به گشتی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، باران بارین له هه‌ندێ كات له سه‌رناوچه جیاجیاكان به شێوه‌یه‌كی نمه باران و بارانی مام ناوه‌ندی ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان و به‌رزه‌كان به‌فر بارین و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی شه‌ممه 13ی1ی2024، به‌درێژای كاته‌كان ئاسمانی هه‌رێم باراناوی ده‌بێت و هه‌ندێك كات ده‌گۆڕێت بۆ لێزمه باران، له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.