Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 05:47

حووسییەکان: هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم کردنە ئامانجی کەشتییەکانی ئیسرائیل

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی حووسییەکان، محەمەد عەبدولسەلام رایگه‌یاند: کۆماری یەمەن ڕووبەڕووی هێرشێکی قێزەونی ئەمریکا-بەریتانیا بووەتەوە کە ئامانج لێی پاراستنی ئیسرائیل و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەنە بۆ پشتیوانی کردنی غەززە.


دوای ئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر یەمەن بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی بازرگانی دەریایی، حووسییەکان ڕایانگەیاند بەردەوام دەبن لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئیسرائیل.

گوتەبێژی حووسییەکانی یەمەن، محەمەد عەبدولسەلام لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: کۆماری یەمەن ڕووبەڕووی هێرشێکی قێزەونی ئەمریکا-بەریتانیا بووەتەوە کە ئامانج لێی پاراستنی ئیسرائیل و ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەنە بۆ پشتیوانی کردنی غەززە. بەم شەڕانگێزییە ناپاکە سەرشێتیان کرد.

عەبدولسەلام باسی لەوە کرد کە بەردەوام دەبن لەسەر پشتیوانی کردنی فەڵەستین و غەززە و رایگەیاند: ئەگەر وا بزانن چاویان لە یەمەن سوورکردووەتەوە بەهۆی پشتیوانی فەڵەستین و غەززە، ئەوا بەهەڵەدا چوون. یەمەن بەردەوام دەبێت لە هەڵوێستی ئایینی و مرۆیی و ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات و لە پاڵ غەززەدا دەبێت. ئەم هێرشانە هێز و پتەوی یەمەن زیاتر دەکەن.

هەروەها عەبدولسەلام باسی لەوە کرد کە جگە لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئیسرائیل هیچ مەترسییەکیان بۆ سەر دەریاوانی نێودەوڵەتیی دروست نەکردووە و، هێرشەکانی ئەمریکا-بەریتانیا هیچ ڕەوایەتییەکیان تێدا نییە.

ڕاشیگەیاند: بەدڵنیاییەوە ئەم هێرشانەی سەر یەمەن هیچ ڕەوایەتییەکیان نییە. هیچ مەترسییەک لەسەر کەشتیوانی نێودەوڵەتیی نییە لە دەریای سوور و دەریای عومان. جگە لە بەئامانجگرتنی کەشتییەکانی ئیسرائیل یان ئەو کەشتییانەی دەچنە بەندەرەکانی فەڵەستین هیچ ئامانجێکی دیکە نەپێکراوە. کردنە ئامانجی ئەمانە بەردەوام دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.