Erbil 2°C شەممە 18 کانوونی دووەم 09:04

حزبه‌كه‌ی حه‌لبووسی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ربژێر ده‌كات

کوردستان TV
100%

هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ پۆستی نوێی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ربژێر كردووه‌.

یه‌حیا غازی سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم به‌ كۆی ده‌نگ بڕیاردرا په‌رله‌مانتار شێخ شه‌علان كه‌ریم بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ربژێر بكرێ.

بڵاویشی كرده‌وه‌: پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق مافی حزبی ته‌قه‌دومه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین فڕاكسیۆنی سوننه‌یه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ 44 نوێنه‌ری له‌ په‌رله‌مان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو، دادگه‌ی باڵای فیدڕالی عێراق به‌فه‌رمی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌نده‌وه‌ و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق‌ ڕێك نه‌كه‌وتوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.