شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی كرد، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌رزه‌ی به‌خوڕ ببارێت و هه‌وره‌بروسكه دروست ببێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە چەند کاتژمێری داھاتوودا بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان دەست پێ دەکاتەوە و زیاتریش تاوەباران و بارانی پچرپچرە و ھەندێک کاتیش ھەورەبرووسکە چالاک دەبێت لەگەڵ بارینی تەرزە.
ڕاشیگیاند: لە کاتەکانی شەودا ناجێگیری کەشوھەوا زیاتر دەبێت و ئەگەری دروستبوونی ھەورەبرووسکەی بەھێز و تاوی بەخوڕی تەرزە و باران دەبێت بە تایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگه‌ی کەرکووک و سلێمانی و ھەڵەبجە لەگەڵ ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.