ئهمڕۆ پێنچشەم مەسرور بارزانى سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان پێشوازى له ڤیرجینیا گامبا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.
له کۆبوونەوەکەدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان کورتەیەکی لهبارەی کار و چالاکییەکانیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان. خۆشحاڵیى خۆشی نیشان دا کە سەرۆکی حکوومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.
سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی تەواوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە پاراستنی مافەکانی منداڵان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.