Erbil 4°C شەممە 18 کانوونی دووەم 03:45

تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان و عێراق چه‌ند نه‌وت و به‌نزینیان له‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردووه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و نەوتی عێراق و بەنزینی بەسەر پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاماره‌كه‌ی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

1- نەوتی هەرێم

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا ڕۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 219 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییان دابەش کردووە به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:-

-  هەولێر، زیاتر لە 93 ملیۆن لیتر

-  سلێمانی، نزیکەی 80 ملیۆن لیتر

-  دهۆک، زیاتر لە 46 ملیۆن لیتر

تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوونە كه‌ دەکاتە رێژەی زیاتر لە (85%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم:

هەولێر: زیاتر لە 97%

سلێمانی: زیاتر لە 75%

دهۆک: نزێکەی 83%

2- نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عێراق تا ڕێكه‌وتی (2024/1/9) بڕی زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە:

هەولێر، نزیکەی 4.5 ملیۆن لیتر

سلێمانی، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر

دهۆک، نزیکەی سێ ملیۆن لیتر

3- بەنزین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رۆژی (2024/1/9) بڕی نزیکەی 1.3 ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە هەردوو پاڵاوتگەی لاناز و کار دابین کردووە:

هەولێر، 648 هەزار لیتر

سلێمانی، 324 هەزار لیتر

دهۆک، 360 هەزار لیتر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.