Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:08

ژمارەی كوژراوانی فەڵەستینیيەكان بەھۆی ھێرشەكانی ئیسرائیل گەیشتە 23 ھەزار و 357 كەس

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند كە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەكانی ئێسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ 23 ھەزار و 357 كوژراو و 59 ھەزار و410 بریندار.
وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێكدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە خستووەتەڕوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 147 كەسی دیكە لە ئاكامی ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە كوژراون و 243ی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە7ی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا لە ئاكامی ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە كوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 23 ھەزار و 357 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 59 ھەزار و410 كەس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.