بەبڕیاری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرو لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و هۆبەی جوڵانی سەر بەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیركردنی سێ تۆمەتبارو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل و هۆبەی جوڵانەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا دەستگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێل كە بەتۆمەتباران بووە.
ئاماژەی بەوەشدا،لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران: (ك ،م ، أ) لەدایكبوی 1979 و (هـ، ك، ش) لەدایكبوی 2001 و (پ، ل، ب) لەدایكبوی 2002 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.
سێ تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.