Erbil 5°C شەممە 18 کانوونی دووەم 01:20

شەپۆلێكی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ،كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە...
ئەمڕۆ چوار شەممە 2024-01-10   /     
كەش/ ئاسمان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت , لەگەڵ زیاتر بوونی خێرایی با لە هەندێ كاتدا . باران بارین بەشێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەهەندێ كات و ناوچەی جیا جیادا دەبارێت , لە لوتكەی شاخە سنوورییەكان بەفر بارینی كەم دەبێت , بە شێوەیەكی گشتی لە دوای نیوەرۆ ئاسمان بەگشتی دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور .
خێرای با / لەسەرخۆ –مامناوەند    ( 15 – 25 ) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما /   نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 )پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8  – 9  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە /    2024 -01-11
كەش/ لەكاتەكانی بەیانی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لەدوای نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو , كەشی سنووری پارێزگاكان بەم شێوەیە دەبێت . 
سنووری پارێزگای سلێمانی : لەكاتەكانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت وە لەناوچە جیا جیاكاندا بارانی مامناوەند دەبێت , لەدوای نیوەرۆ لەسەر بەشێك لەئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت. 
لەسنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك : لەكاتەكانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەورە پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت , باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك لەدوای كاتەكانی نیوەرۆ دەبێت.
سنووری پارێزگای كركووك , لەكاتەكانی ئێوارەدا باران بارین دەبێت.
سەبارەت بەبەفر بارین لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان و سنوورییەكان بەفربارینی كەم دەبێت.  
خێرای با / مامناوەند دەبێت   ( 15 – 25 ) كم /ك دەبێت.
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (7  – 9  ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما/   بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە  بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  15 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 14  پلەی سیلیزی
دهۆك      : 15   پلەی سیلیزی
كەركووك   : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 16  پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 20 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران  : 11  پلەی سیلیزی
    بەشی پێشبینی  2024-01-10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.