شەوی رابردوو شەپۆلێكی بەفربارین سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتەوە، بەڵام ئاستەنگی هاتووچۆی دروست نەكردووە.
سەردار ڕەزانی، بەرپرسی تیمی بەفر ڕاماڵینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە حاجی ئۆمەران نزیكەی 10 سانتیمەتر بەفر باریوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تیمەكانمان ڕێگاوبانەكانیان لە بەفر پاككردەوە و هیچ ئاستەنگێكی هاتووچۆ دروست نەبووە.
راشیگەیاند: لە رێگای زینی وەرتێش كە سۆران و باڵەكایەتی بە ڕانیە دەبەستێتەوە، تیمەكانمان كاریان كردووە و ڕێگاكە لە بەفر پاككراوەتەوە و هیچ ئاستەنگێكی هاتووچۆ نەماوە.
پەیامنێر: كەریم سمكۆ
لە حاجی ئۆمەران نزیكەی 10 سانتیمەتر بەفر باریوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.