سەرچاوەیەكی ئەمنیی فەرمی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئەنجامی پێكدادانێك لەگەڵ داواكراوان لە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عێراق، چوار ئەندامی هێزەكانی پۆلیسی خۆجێی كوژراون، كە لە نێویاندا ئەفسەرێكیش هەیە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لە كاتی هەڵكوتانە سەر ماڵێكدا شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و كەسانی داواكراو لە ناوەندی سەنتەری پارێزگای دیوانییە روویداوە كە بووەتە هۆی كوژرانی ئەفسەرێك و سێ ئەندامی هێزەكانی پۆلیس.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان توانیویانە یەكێك لە داواكراوەكان بكوژن و 4 كەسی دیكەش دەستگیربكەن.
لە باشووری عێراق ئەفسەرێك و سێ پۆلیس كوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.