Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:41

تەقینەوەيه‌ك له‌ ئێران 53 برینداری لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەهۆی تەقینەوە لە کارگەیەکی پێداویستی پزیشکی و جوانکاری لە پارێزگای ئەلبورز ناوڕاستی ئێران، 53 کەس بریندار بوون.

سەرۆکی ناوەندی فریاکەوتنی پارێزگای ئەلبورز ئەحمەد مەهدەوی لەبارەی ڕووداوەکە بە هەواڵدەری فەرمی ئێران (ایرنا)ی ڕاگەیاندووە کە برینی هەندێک لە برینداران سەختە.

كاتژمێر 3ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی هه‌ولێر، کارگەیەکی پێداویستی پزیشکی و جوانکاری لە ناوچەی پیشەسازی سیمین دەشت سەر بە شارۆچکەی فەردیس پارێزگای ئەلبورز تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ئاگری ڵێکەوتووەتەوە.

لە ڕووداوەکەدا 53 کەس بریندار بوون و بە گوتەی بەرپرسی تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوەی حوسێن عاشووری، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، دزەکردنی غاز بە هۆکاری تەقینەوەکە زانراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.