قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی دروستکردن و کۆنکریتکردنی بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی مامزاوەی شاری هەولێر کوتاییهات.
ئەمڕۆ سێشەممە9ى1ى2024، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی دروستکردن و کۆنکریتکردنی بەشێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی مامزاوەی شاری هەولێر کوتاییهات.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش كردووه، پڕۆژەکە بە گوژمەی (85,000,000) دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش جێبەجێکرا، پێکهاتەی پرۆژەکە بریتییە لە چەند کۆڵانێک بە بڕی (3000)م2. هاوکات ئێستا ژمارەیەک پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر لە قۆناغی تەواوکردندان و بۆ ئەمساڵیش بە گوێرەی پلانی شارەوانی، خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزارییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.