Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:41

سوپای ئیسرائیل: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 27 ئەفسەر و سەربازمان لە غەززە برینداربوون

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو سەربازانی سوپای ئیسرائیل کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا برینداربوون، گەیشتە دوو ھەزار و 465 ئەفسەر و سەرباز.


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 27 ئەفسەر و سەربازی دیکەی ھێزەکانیان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە، 27 ئەفسەر و سەربازی دیکەی ئیسرائیل برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، دوو ھەزار و 465 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیل برینداربوون و لەو ژمارەیە 447یان ھێشتا لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.