Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 13:25

بانكی رافیدەین سەبارەت بە چۆنییەتی بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، بانكی ڕافیدەین لەبارەی بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنییەوە هاووڵاتیان لە پێدانی كارتەكە و وشەی نهێنی بە كەسانی دیكە ئاگاداردەكاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بانكەكەدا هاتووە، كارتی ئەلیكترۆنی چەندین سوودی هەیە و لە بوارە گرنگەكاندا بەكاردەهێنرێت، دیارترینیان ئەنجامدانی مامەڵەی دارایی ڕۆژانەیە دوور لە پارەی كاشی دەستی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە پێویستە خاوەن كارتی ئەلیكترۆنی بەگوێرەی سنووری داهاتی ڕاگەیەندراوی خۆی مامەڵە بكات.
هەروەها بانكەكە هۆشداری داوە لە پێدانی كارت و وشەی نهێنی بە كەسێكی دیكە كە بیەوێ بڕە پارەیەك لە دەرەوەی وڵات بكێشێتەوە ، چونكە ئەمە بە بەشێك لە سپیكردنەوەی پارە هەژماردەكرێت و سزای لەسەرە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.