Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 12:28

بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لەكات و شوێنی جیاجیادا دەستپێدەكات

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەمە 9/1/2024 لەئەنجامی كاریگەری سەرەتایی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەكانمان ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور.
هەروەها گوتی: لە زۆربەی ناوچەكان بای باشوور و باشووری رۆژھەڵات لەكاتەكانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ كاتەكانی شەو چالاك ئەبێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێكی سووك لە ناوچەكانی سنووری گەرمیان و پارێزگای كەركوك دەبێت ، پلەكانی گەرما-ش بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 تا 2 پلە نزمدەبێتەوە .
گوتیشی: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ لەكات و شوێنی جیاجیادا دەستپێدەكات ھەندێ ناوچەش بەدیاری نەكراوی تاوە باران و ھەورە بروسكەی تیادا دروست دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.