Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 10:27

مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندی به‌ د. عه‌لی قه‌ره‌داخی كرد و پیرۆزبایی لێ كرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداخی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێ کرد.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیوای سەرکەوتنی بۆ د. عه‌لی قه‌ره‌داخی خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو لە نێویشیاندا گەلی کوردستان.

له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.