ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین داوای له مامۆستان و قوتابییان كرد سبه‌ی سێشه‌م بچنه‌وه قوتابخانه‌كان و ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: وێڕای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر قوتابییانی سنووری پەروەردەی ڕاپەڕین و پشتیوانی و هاوڕابوون لەگەڵ داوا ڕەواکانی وانەبێژان و مامۆستایان، بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرجەم مامۆستایان و قوتابییانی سنوورەکەمان بکەین کە لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
ڕاشیگه‌یاند: هەمیشە پاڵپشتی تەواو لە وانەبێژان و مامۆستایان دەکەین و لە داواکردنی داوا ڕەواکانیان و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیانین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەمیشە داواکاری کەسوکاری قوتابییانمان بۆ دێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانه‌كان و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە داوا لە کەسوکاری قوتابییانیش دەکەین پاڵپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن لە دەستپێکردنەوەی دەوام و گەشانەوەی چرای رووناکی قوتابخانه‌کان .
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ یه‌كشه‌م دلشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به نووسراوی فه‌رمی داوای له مامۆستایان و قوتابییان كردبوو رۆژی سێشه‌م بچنه‌وه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و ده‌ست به پڕۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندبوو كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی ره‌زامه‌ندییان داوه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌شێك له داواكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌رورده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.