Erbil 6°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 21:04

بیكنباوه‌ر كۆچی دوایی كرد.. وه‌ك یاریزان و راهێنه‌ر جامی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ئه‌مشه‌و دووشه‌م به‌فه‌رمی ماڵئاوایی یه‌كجاری ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی فڕانس بیكنباوه‌ر كه‌ ناسناوی‌ (قه‌یسه‌ر)ی لێ نراوه‌، راگه‌یاند.

بیكنباوه‌ر سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌‌ له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

بیكنباوه‌ر كاپتن و ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، له‌ ژیانی وه‌رزشیدا دووجار جامی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌، جاری یه‌كه‌م وه‌ك یاریزان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 1974 جامه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌‌، دووه‌مجاریش وه‌ك راهێنه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 1990 جامی جیهانی به‌رز كردۆته‌وه‌‌.

بیكنباوه‌ر له‌ ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كاپتن و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای رۆژئاوا بوو، له‌نێوان ساڵانی 1984 تاكو 1990 بووه‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، دواتریش له‌ ساڵی نه‌وه‌ته‌كان كارگێری یانه‌ی بایرن میونشنی وه‌رگرت، به‌ڵام دواتر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ به‌ته‌واوی له‌ بواری وه‌رزش و تۆپی پێ دووركه‌وته‌وه‌.

جگه‌ له‌ جامی جیهانی، بیكنباوه‌ر هه‌روه‌ها له‌ ژیانی وه‌رزشیدا سێجار له‌سه‌ریه‌ك جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهیناوه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.