Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 14:19

سەرۆک بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە 8ـی کانوونی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئاندریا ناسی باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا باڵیۆزی نەمسا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی پیشان دا و باسی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان گەلی کوردستان و نەمسا و پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای کرد لە ڕووی دیپلۆماسی و کولتووری و ئابوورییەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی نەمسای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا، و باسی لە پەیوەندی دۆستانە و دێرینی نێوان هەردوو گەلی کوردستان و نەمسا لە کۆن و ئێستادا کرد.

سه‌رۆك بارزانی هەروەها پێشوازی لە هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەسەر ئاستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال لەگەڵ حکوومەت و گەلی نەمسا کرد.

ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی عێراق و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.