Erbil 14°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 12:56

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوژمه‌یه‌ك بۆ دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی خەرج دەكات

کوردستان TV
100%


گوژمەی 486 ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژەی ئاو لە سلێمانی خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەمەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەی ئاو و پرسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شاری سلێمانی، لە دوو فەرمانی وەزاریدا، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە (486) ملیۆن دینار لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی. 

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و بەپێی پلانی ساڵی 2023 لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانی خەرجكردنی بۆ دەركراوە.

پرۆژەكان بریتین لە پرۆژەی دابینكردنی پۆستەر پەمی 750 m3/hr بە (200 m/head) بۆ پرۆژەی ئاوی (P.W.J) و هەروەها جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ بەهێزكردنی ئاوی گەڕەكی وڵوبە/236 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.