ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا، ته‌قه له‌و خیوه‌ته كرا كه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له پارێزگه‌ی كه‌ركووك تێیدا كۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن تیایاندا.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له خیوه‌تی مانگرتووانی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خۆشبه‌ختانه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كان هیچ كه‌س نه‌بووه‌ته قوربانی و بریندار نه‌بووه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێزێكی سوپای عێراق هه‌ڵی كوتایه سه‌ر به‌شێك له خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز كه هاووڵاتییانی كوردی شاره‌كه تێیدا نیشته‌جێن و داوی لێ كردن خانووه‌كان چۆل بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه موڵكه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقن، به‌ڵام دواجار به‌هۆی گوشاره‌كان هێزه‌كه گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی چۆڵ كرد.
له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا به‌شێك له هاووڵاتییانی كوردی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز مانیان گرتووه و خێمه‌یان هه‌ڵداوه و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خانووه‌كانیان و گه‌ڕه‌كه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
ڤیدیۆ: ساتی ته‌قه‌كردن له مانگرتووانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.