دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، پێیوایە لە ماوەی 10 مانگی كۆتایی پێش هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا، جۆ بایدن، سەرۆكی ئێستای ئەمریكا، جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت و دەبێتە هۆی وێرانكاری بۆ ئەمریكا.
ترەمپ لە میانی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ لایەنگرانیدا گوتی: ئەگەر سەرۆكی ئەمریكا بووایە، شەڕی ئۆكرانیا و ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل سەریهەڵنەدەدا و دۆخی نیمچە دوورگەی كۆریای لە ژێر كۆنتڕۆڵدا دەهێشتەوە، چونكە بە بۆچوونی ئەو،توانای مامەڵەكردنی لەگەڵ سەركردەكانی جیهاندا هەیە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ئەوان ئەو ڕاستییەیان بەدڵ نەبوو كە من باش بووم لە مامەڵەكردن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی ڕووسیا، من حەزم لە مامەڵەكردنە لەگەڵ كەسانێك كە خاوەنی هەزار و 600 سەری ئەتۆمین.
ترەمپ خۆی بە تاكە كاندید وەسف كرد كە توانای ڕزگاركردنی ئەمریكای هەیە و دەشڵێت :ئەگەر من ببمەوە بە سەرۆكی ئەمریكا رێگا نادەم جەنگی جیهانی سێیەم رووبدات.
شایانی باسە بایدن لە وتارێكدا كە ڕۆژی هەینی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا پێشكەشی كرد، گوتی: ترەمپ ئامادەیە دیموكراسی بكاتە قوربانی بۆ ئەوەی دەسەڵات بەدەستبهێنێت.
ترەمپ: من حەزم لە مامەڵەكردنە لەگەڵ كەسانێك كە خاوەنی چەكی ئەتۆمین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.