ژمارەی قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی كە ژاپۆنی گرتەوە، 100 كەسی تێپەڕاند، هاوكات زیاتر لە 200 كەسی دیكەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
ئەم بوومەلەرزەیە كە ناوەندی ژاپۆنی بە گوڕی 7.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر گرتەوە، ژێرخانی وێران كرد و بووە هۆی پچڕانی كارەبای 23 هەزار ماڵ لە پارێزگای ئیشیكاوا.
ئاژانسی هەواڵی كیۆدۆ بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەكانی ئیشیكاوا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 16 حاڵەتی دیكەی گیان لەدەستدان لە شاری واجیما و شارۆچكەی ئانامیزو پشتڕاستكرایەوە و كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 110 كەس.
شایانی باسە بوومەلەرزەیەك لە ساڵی 2011 لە ژاپۆن ڕوویدا كە گوڕەكەی 9 پلەی ڕێختەر بوو، لەگەڵ شەپۆلی تسونامی، زیاتر لە 15 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها كارەساتێكیشی لە وێستگەی ئەتۆمی فوكوشیما دروستكرد.
ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەكەی ژاپۆن 100 كەسی تێپەڕاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.