شه‌پۆڵێكی به‌تینی سه‌رما رووی له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا به‌تایبه‌تیش وڵاتی سوید كردووه، به‌جۆرێك كه شه‌وی ڕابردوو له شارێكی ئه‌و وڵاته پله‌كانی گه‌رما زیاتر له 43 پله‌ی سیلیزی ژێر سفڕ دابه‌زی بوو.
چه‌ند رۆژێكه به‌فر و سه‌رمایه‌كی توند شاره‌كانی سوێدی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكوری ئه‌و وڵاته، شه‌وی ڕابردوو له شاری نایماكا كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌و وڵاته پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتبووه 43.8 پله‌ی سیلیزی له ژێر سفڕ.
كۆڤان باتیڤی كه پزیشكێكی كورده له شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوێد داوای له هاووڵاتییان كرد هه‌وڵ بده‌ن زۆربه‌ی كاته‌كان له شوێنه داخراوه‌كان بن و بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، كاتێكیش دێنه ده‌ره‌وه جل و به‌رگی باش و گه‌رم بپۆشن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رما پارێزراو بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌م سه‌رما به‌تینه‌دا ناتوانێت له‌ش به گه‌رمی بهێڵێته‌وه، بۆیه پێویسته رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی په‌یره‌و بكه‌ن، چونكه سه‌رماكه به جۆرێكه كه مرۆڤ ده‌باته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
ستۆكهۆڵم / رائید مه‌نسووڕ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.