Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 14:03

ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ژاپۆن گیانیان لەدەستدا گەیشتە 92 کەس

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکانی ویلایەتی ئیشیکاوای ڕۆژئاوای ژاپۆن و کەناراوی نیمچەدوورگەی نۆتۆی ئەم ناوچەیە گیانیان لەدەستدا، بەرزبووەتەوە بۆ 92 کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی کەشناسی ژاپۆن، یەک و دوو و سێی کانوونی دووەم، ژمارەیەکی زۆر بوومەلەرزە کە گوڕەکانیان لە نێوان چوار بۆ حەوت پلەدا بوو لە نیمچەدوورگەی نۆتۆی ویلایەتی ئیشیکاوا و کەناراوەکانی ڕوویانداوە.

پارێزگای ویلایەتی ئیشیکاوا، بڵاویکردەوە کە 92 کەس لە بوومەلەرزەکانی ناوچەکەدا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 کەسیش لە سەرانسەری ناوچەکەدا برینداربوون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

ئاماژە بەوە کرا کە لە سەرانسەری ناوچەکەدا زیاتر لە 40 کەس لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان، بەهۆی داخرانی ڕێگاکانەوە زیاتر لە 700 کەس لە ناوچە جیاوازەکان گیریان خواردووە.

باس لەوەیش کرا کە 165 قوتابخانە و دامەزراوە زیانیان بەرکەوتووە و نزیکەی 33 هەزار کەسیش گواستراونەتەوە بۆ 370 ناوچەی جیاواز و نیشتەجێ کراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.