Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:54

ڕووداوێکی هاتوچۆ لە توركیا گیانلەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی هەشت کەسی دیکەی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە پارێزگای قەرس له‌ وڵاتی توركیا، ڕووداوێکی هاتوچۆی زنجیری لەنێوان دوو پاس و بارهەڵگرێک ڕوویدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان، لەو ڕووداوەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕووداوەکە لە ناوچەی کاراکورت لە ڕێگای نێوان قەزای هۆراسان لە ئەرزەڕۆم و قەزای ساریکامش لە قەرس لە نێوان دوو پاس و بارهەڵگرێک ڕوویدا.

پاش ئاگادارکردنەوەیان ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستیی، جەندرمە و گەڕان و ڕزگارکردن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

پارێزگاری قەرس، زیا پۆڵات، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسه‌كان باسی لەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.

بارینی بەفر و ڕوودانی سەهۆڵبەندان لە ناوچەکە کاریگەری لە ڕوودانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەدا هەبوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.