وەک هەمیشە و بە پلەی یەکەم ئەمریکا دێت وەک بەهێزترن وڵات کە خاوەنی گەورەترین ئابوورییە لە ئاستی جیهان و تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی بە ڕێژەی 26. 95 ترلیۆن دۆلار بووە لە ساڵی 2023،هەروەها وڵاتی ئەمریکا وەک بەهێزترین وڵاتی بەرهەمهێنەری تەکنۆلۆژیا لە ئاستی جیهان ساڵی 2023 بەڕێکردوو و خاوەنی گەورەترین یەدەگی خەڵووزی بەردینە لە ئاستی جیهان، ئەمریکا بە هەژموونی لەڕادەبەدەری خۆی لە تەواوی جومگەکاندا وەک بەهێزترین وڵات لە دیدی پسپۆڕان و گۆڤاری فۆرێبز دێتە هەژمار کردن.
پلەی دووەم وەک بەهێزترین وڵات بۆ ساڵی 2023 بەخشرایە وڵاتی چین، چین کە خاوەنی دووەم گەورەترین ڕووبەری جوگرافییە لە ئاستی جیهان، وەک دووەم وڵاتیش لە ڕووی ئابووری دێتە ناسین.
چین لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو لە تێکڕای کەرتەکانی پیشەسازی بەتایبەت بەرهەمهێنانی تەکنۆلۆژیا، پێی ناوەتە کێبڕکێ لەگەڵ وڵاتانی جیهان، ئەو وڵاتە لە دوای ساڵی 1978 پاش چەندین گۆڕانکاری بەرفراوان، بووە خێراترین ئابووری گەشەسەندووی جیهان، بە جۆرێک کە زۆربەی پسپۆڕان لەو باوەڕەدان چین بە زووی دەبێتە وڵاتێکی تەواو سەربەخۆ و بێ نیاز لە تەواوی جومگەکان، تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی چین لە ساڵی ڕابردوو 17. 70 ترلیۆن دۆلار بوو.
ڕووسیای خاوەن گەورەترین ڕووبەری جوگرافی لە ئاستی جیهان، وێڕای هێرشی سەربازی و داگیرکردنی خاکی ئۆکراینا لە ساڵی 2022، بەڵام تا ئێستاش توانیویەتی پێگەی سێیەم وڵاتی بەهێز بۆ خۆی بهێڵێتەوە.
ئەو وڵاتە کە خاوەنی کەرتی غازی پێشکەوتووە و لە پاڵ کشتوکاڵ و بەرهەمهێنان و هەناردەکردنە چەک و تەقەمەنی توانیویەتی هێزێکی زیاتر بۆ خۆی دەستەبەر بکات، تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی وڵاتی ڕووسیا لە ساڵی 2023 1. 86 ترلیۆن دۆلار بووە.
ئەڵمانیا لە پلەی چوارەمدا وەک بەهێزترین وڵات دێتە هەژمار کردن. ئەو وڵاتە هێزی خۆی لە ڕێژەی سەرووی 85 ملیۆن کەسەکەی وەرگرتووە بەراورد بە وڵاتانی تری یەکێتی ئەورووپا و بگرە بەرناسە وەک بەهێزترین و گەورەترین ئابووری لە ئاستی کیشوەری ئەورووپا لە بواری پیشە سازی و بەرهەمهێناندا.
ئەڵمانیا بە تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی 4. 43 ترلیۆن دۆلار وەک گەورەترین هەناردەکار و گەورەترین بەرهەمهێنەری هێزی کاری شارەزا و بلیمەت لە ئەورووپا دێتە ناسین.
وڵاتی بەریتانیا کە پێشینەیەکی لە مێژینەی لە بواری هەژموونی جیهانی و داگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری وڵاتاندا هەیە لە مێژوودا.
بە پێشینەی مێژووی زەنگین لە دا گیر کاری و شەڕ، خاوەنی کاریگەری ئابووری و سیاسی و کولتووری بەرچاوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و لە پلەی پێنجەم دێت.
هەروەها شاری لەندەن وەک پایتەختی ئەو وڵاتە وەک ناوەندێکی گەورەی دارایی لە ئاستی جیهاندا دێتە هەژمار کردن. تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی بەریتانیا لە ساڵی ڕابردوو 3. 33 ترلیۆن دۆلار بووە.
کۆریای باشوور پێشتر وەک وڵاتێکی خاون بڕاند و گەشەسەندوو لە پیشەسازی و هەناردەکردنیشدا لە ماوەی چەندین ساڵ خۆی وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو و بەهێز دەرخستبوو، وڵاتێک کە بە دروشمی بە دروشمی ئابووری لەسەر بنەمای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو و پیشەسازی، بەرەو گەشەی زیاتر لە تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی نیشتیمانی و بە ڕێڕەوی درێژ خایاندا هەنگاو دەنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوو 1. 71 ترلیۆن دۆلار بووە و پلەی شەشەمی ڕیزبەندی وڵاتانی بەهێزی ئابووری دەستبەر کردووە.
لە پلەی حەوتم وڵاتی فەرەنسا دێت کە بە وڵاتی زانست، سیاسەت و ئابووری لە دێرینەوە ناسراوە و، ئێستاش لە ڕێگەی کەرتی گەشتیاری و هەناردەی چەک و تەقەمەنی بۆ وڵاتان بووەتە یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان، ئەو وڵاتە وەک یەکێک: لە جوانترین وڵاتانی ئەورووپا دێتە ناسین و لەو ڕێگەشەوە توانیویەتی بۆ ڕاکێشانی گەشتیار و دروستکردنی داهات سەرکەوتوو بێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی فەرەنسا لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 3. 05 ترلیۆن دۆلار بووە.
وڵاتی ژاپۆن کە بە سەرچاوەی تەکنۆلۆژیا دێتە ناسین و بە گشتی لە دوای شەڕی جیهانی دووەم لە ڕیزبەندی وڵاتانی بەهێز پێشکەوتوو دا بووە، ئەو وڵاتە بە خاوەن داریەتی سێیەم ئابووری بەهێزی جیهان و ئامادەیی بە چاوی لە بواری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و ئامێری گواستەوە و ئامێری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی بەرفراوانی پۆڵا، بووەتە زلهێزێکی دیاری ئابووری لە جیهاندا، تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی وڵاتی ژاپۆن لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 4. 23 ترلیۆن دۆلار بووە، توانیویەتی پلەی هەشتەم لە ساڵی 2023 دەستەبەر بکات.
وڵاتی سعودیا وەک گەورەترین و بەهێزترین بگرە چالاکتریین دابینکەری نەوتی خاو لە جیهاندا دێتە هەژمار کردن، وڵاتێک کە لە ئێستادا بە ئایدیا و تێڕوانینێکی سەردەمیانە و نوێ لەو پەڕی گۆڕانکاری کەلتووری و کۆمەڵایەتیدا تێپەڕ دەبێت. مەزەندە دەکرێت بە ڕێژەی سەتا بیست و پێنجی خستنە ڕووی بازاڕی جیهانی نەوتی دەستەبەر کردووە.
سعودیا لە ساڵی 2022 لە پلەی یازدەمی ئەو ڕیزبەندە دابوو بەڵام ساڵی 2023 توانی بە تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆ بە ڕێژەی 1. 07 ترلیۆن دۆلار بێتە پلەی نۆ لە ڕیزبەندی وڵاتانی بەهێز لە ئاستی جیهاندا.
لە پلەی دەیەم و کۆتا، وڵاتی ئیمارات دێت کە دەکرێت خالی بەهێز و پرشنگداری گەشکردنی ئەو وڵاتە بچووکە بۆ دوای دۆزینەوەی نەوت لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردوو بگەڕێنرێتەوە کە بووە هۆی ئەوی ئیمارات بتوانێت بە خێرا بۆ وڵاتێکی بەهێزی ئابووری بگۆڕێت.
بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربس، تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی ئیمارات بەراورد بە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەورووپا لە یەک ئاستدایە و لە وڵاتانی عەرەبیشدا لە کێبڕکێی ئابووری پلەی یەکەمی بۆ خۆی دەستەبەر کردووە.
تێکڕای بەرهەمهێنانی ناوخۆی ئیمارات لە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 509 ملیار دۆلار مەزەندە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.