Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:23

بارسێلۆنا و ڕیاڵ مه‌درید له‌ باسكه‌ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی باسكه‌، له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری هه‌ژده‌ی خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا، یاری كلاسیكۆ له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له‌هۆلی داخراوی ئه‌لپالاو بلوگرانا به‌رێوه‌چوو.

 یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتاو هه‌شت خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا ته‌واو بوو، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ركابه‌ری كرد.

 ئه‌و نیوه‌یه‌ ریال مه‌درید توانی به‌جیاوازی دوو خاڵ و به‌ئه‌نجامی چلو حه‌وت خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چل و پێنج خاڵ له‌پێشه‌وه‌بێت، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریه‌كه‌ و به‌دیاریكراوی له‌ماوه‌ی چواره‌م، یاریزانانی بلوگرانا ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكرد و توانیان زۆرترین خاڵ تۆماربكه‌ن.

 به‌م شێوه‌یه‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو سێ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتاو هه‌شت خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو، ریال مه‌درید سه‌ره‌رای دۆرانی به‌ڵام پارێزگاری له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد، بارسێلۆناش سی خالی هه‌یه‌ و له‌ خانه‌ی سێیه‌مه‌.    


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.