دوو داواكاری گشتی لە ویلایەتی نیوجرسی ئەمەریكا ڕایانگەیاند، لەكاتی بەرەبەیانیدا حەسەن شەریف، پێشنوێژ و وتارخوێن لە بەردەم مزگەوتەكەیدا كوژرا و تا ئێستاش دەسەڵاتداران هیچ گومانلێكراوێك یان پاڵنەرێكی پشت هێرشەكەیان دەستنیشان نەكردووە.
ماسیۆ پلاتكین، داواكاری گشتی ویلایەتی نیوجرسی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو بەڵگانەی تا ئێستا لە لێكۆڵینەوەكەدا كۆكراونەتەوە، هیچ ئاماژەیەك نییە كە تەقەكردنەكە تاوانێكی لایەنگری بێت یان كردەوەیەكی تیرۆری ناوخۆیی
پلاتكین گوتیشی: لە 7ی تشرینی یەكەمەوە، دەسەڵاتداران بوونی هێزەكانی جێبەجێكردنی یاسایان لە هەموو شوێنەكانی عیبادەت لە نیوجرسی بە تایبەت مزگەوت و كەنیسەكان زیاد كردووە.
پێشنوێژ و وتارخوێنێك لە بەردەم مزگەوتەكەیدا كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.