Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 16:53

سوپای ئیسرائیل برینداربوونی 25 ئەفسەر و سەربازی دیکەی ھێزەکانیان لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لە میانی24  کاتژمێری ڕابردوودا، 25 ئەفسەر و سەربازی دیکەی ھێزەکانیان برینداربوون کە 8یان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 25 ئەفسەر و سەربازی دیکەی ھێزەکانیان برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە کە لەو ژمارەیە 8یان لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوکەدا، ئاماژە بەو شوێنانە نەکراوە کە 17 سەربازەکەی دیکە تیایاندا برینداربوون.

باسی لەوەش کردووە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، دوو ھەزار و 290 ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیل برینداربوون کە برینی 221یان سەختە.

بەپێی دوایین ئاماری سوپای ئیسرائیل، ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 509 سەرباز، لەو ژمارەیە 175یان لە میانی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.