Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:01

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر: تا ئێستا گه‌شته ئاسمانییه‌كانمان رانه‌گیراون

کوردستان TV
100%

فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان رانه‌گیراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی ته‌مومژ ئاستی بینین كه‌م ببێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ شێوه‌ی كاتی گه‌شته‌كان ڕاده‌گرن.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند "‎ئاگاداری سه‌رجه‌م گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر (چوون، هاتن) به‌رده‌وامیان هه‌یه"‌.

ڕاشیگه‌یاند "به‌ڵام به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌شی كه‌شناسی فڕۆكه‌خانه‌، پێشبینیكراوه‌ دوای كاتژمێر 02:00ی شه‌و، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین له‌ ئه‌نجامی ته‌مومژێكی زۆره‌وه‌، گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕابگیرێن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ "هه‌ر كاتێك كه‌شوهه‌وا ئاسایی ببێته‌وه،‌ دووباره‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه"‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.