سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی چوارشه‌م ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه ده‌دات.
دكتۆر ته‌ها قادر سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.
راشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ئێستای تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێری به‌شداربوو له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق ده‌كه‌ین و له‌مباره‌یه‌وه هه‌رچی باش بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێكی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاوكرابووه‌وه كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12 سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌بێت و بڕیار له چاره‌نووسی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه ده‌دات.
له‌مباره‌وه دكتۆر ته‌ها قادر سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌م هه‌واڵانه دوورن له ڕاستییه‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه سبه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی هه‌ولێر كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ر بڕیارێك باش بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه ده‌یدات.
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر له وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق له بارودۆخ و ئاستێكی باش‌دا نییه و له كۆی 12 یاریی ڕابردوو ته‌نیا 3 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ 6 دۆڕان و 3 یه‌كسانبوون، یانه‌كه ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ له ریزبه‌ندی 15ی یانه‌كانی خوله‌كه دێت.
هه‌ولێر / سامان سلێمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.