Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:43

ئه‌مشه‌و تا به‌یانی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مومژ دروست ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن هۆشداری دایه‌ هاووڵاتییان و شوفێران به‌وه‌ی كه‌ له‌ شه‌قامه‌كاندا ئاگاداری خۆیان بن، چونكه‌ ئه‌مشه‌و تا به‌یانی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مومژ دروست ده‌بێت.

به‌شی پێشبینی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە دوای نیوەشەو تا کاتەکانى بەیانى زوو ئەگەرى دروستبوونى تەمێکى مامناوەند هەیە.

سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه‌ ته‌مه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌، رایگه‌یاند: ته‌مومژه‌كه‌ له‌ ناوچەکانى رۆژئاوای هەولێر و سنوورى بەردەڕه‌ش و پارێزگه‌ی دهۆک و هەروەها سنوورى پارێزگه‌ی کەرکووک و سنوورى کۆیە و هەندێک ناوچەى پارێزگه‌ی سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین ده‌گرێته‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.