Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 21:33

له‌ هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستیان به‌ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ و نێرگه‌له‌ی ئه‌لیكترۆنیدا كردووه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشەم بە سەرپەرشتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، لێژنە هاوبەشەکانی چاودێریکردنی بازاڕ، لە ناو شاری هەولێر دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلکترۆنیدا گرت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلکترۆنی قەدەغە کراوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ سێشه‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ دەست بەجێبەجێکردنی کرا .

‏‎

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.