Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 12:03

"حكوومه‌تی فیدڕالی به‌رپرسیاره‌ له‌و هێرشه‌ درۆنییانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان"

کوردستان TV
100%

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ درۆنییانه‌ی كرد كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی فیدڕالی به‌رپرسیاره‌ له‌ رێگریكردن له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌".

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "‏‎لەگەڵ توندبوونی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دروستبوونی شەڕ و ناسەقامگیری لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەداخەوە ماوەیەكە نەیارانی نیشتمان و هەرێمی کوردستان، بەشێوازی جۆراوجۆری سیاسی و دارایی و تاڕادەی گەیشتن بە هێرشی راستەوخۆ بە درۆن بۆ سەر فرۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر و بنكەی هێزی پێشمەرگەی كورستان دەکەنە ئامانج".

راشیگه‌یاند "‏‎لە كاتێكدا سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان سەركۆنەی ئەو هێرشە دڕندانەیانە و فشارە سیاسییانە دەكات بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هاوكات تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم هێرشانەش دەخاتە ئەستۆی حكوومەتی ئیتحادی بۆ رێگرتن لەم هێرشانە و كۆنترۆڵکردنی".

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان داواشی له‌ حکوومەتی عێراق كرد ئەو ميليشيا چەكداركراوانە بە چەکی سوپای عێراق لە گۆڕەپانی سەربازیی عێراق دوور بخاتەوە.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "داواکارین کە حکوومەتی عێراق لێکۆڵینەوەی جددی بکات لەم رووداوانە، هەروەها داوا دەکەین لە هێزەکانی هاوپەیمانان یارمەتی هەرێمی کوردستان بدەن بۆ خۆپاراستنی لەم هێرشە دوژمنکارانەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانەی مەدەنیی هەولێر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.