Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 11:57

واده‌ی شه‌پۆڵێكی تری به‌فر و بارانبارین دیاری كرا

کوردستان TV
100%

پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا واده‌یه‌كی شه‌پۆڵێكی تری به‌فر و بارانبارینی له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد و شه‌پۆڵه‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌بێت.

ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی نزمەپاڵەپەستۆیەکی باکوری ئەوروپا کە بە شێوەیەکی لاواز کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت، لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین بە رێژە و بڕی جیاواز ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

ڕاشیگه‌یاند: کاریگەری شه‌پۆڵه‌كه‌ زیاتر لە سنووری پارێزگه‌ی دھۆک و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگه‌ی ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبێت و بە بارانی بەردەوامی زستانەیی و بارینی بەفر لە چیا بەرزەکاندا، به‌ڵام شه‌پۆڵه‌كه‌ بە گشتی کاریگەری کەمتر دەبێت بۆ سەنتەری پارێزگای ھەولێر و ناوچە نزمەکان و سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەرێژەیەکی مامناوەند و پچر پچر باران دەبارێت بە تایبەت لەئێوارەی ھەینی بۆ بەرەبەیانی رۆژی شەممە لەم ناوچانەدا بارانەکە دەست پێ دەکات.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ناوچەکانی پارێزگه‌ی کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان بەگشتی شه‌پۆڵه‌كه‌ لاواز دەبێت و ناو بە ناو و ھەندێ کات نمەبارانی پچرپچر دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەی کەمی بەسەردا دێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

پسپۆڕه‌كه‌ی كه‌شوهه‌وا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کاریگەری شەپۆڵه‌كه‌ لەسەر ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان بەرەبەیانی رۆژی شەممە کۆتایی پێ دێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.