Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:37

ڤیدیۆ.. لەرووداوێكی هاتووچۆدا 4 كەس گیانیان لەدەستداو 36 كەسی دیكەش برینداربوون

کوردستان TV
100%

لە ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ، لە پارێزگای مەلەتێ لە كوردستانی توركیا ،چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 36 كەسی دیكەش برینداربوون.
 پاسێكی نەفەرهەڵگر لە قەزای ئاكچەداگ لە پارێزگای مەلەتێ لە كوردستانی توركیا وەرگەڕا و 4 كەس گیانیان لەدەستدا و 36 كەسیش بریندار بوون.
دوای رووداوەكەش تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی و ئاگركوژێنەوە چوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكانیش بەمەبەستی چارەسەكردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.