Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 06:15

یه‌كێتی زانایان: هێرشه‌ درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌  

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ په‌یامێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ درۆنییانه‌ی كرد كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م هێرشانه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌.

یه‌كێتی زانایان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بەداخەوە ماوەیەکە دەستێک دەیەوێ ئاسایشی هەرێم و هێزی پێشمەرگە بکاتە ئامانج و لەرێی درۆنەوە زیان بە پێگەی کوردستان بگەینێت و ئارامی هاووڵاتییان تێک بدات".

ڕاشیگه‌یاند "ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هێڕشانە دەکەین".

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هێزی پێشمەرگە بەو پێیەی پارێزەری کوردستانە و لە سەنگەری پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە و داعشی تێکشکاند، هه‌روه‌ها کوردستانیش لانکەی پێکەوەژیان و لانەی ئاوارە و لێقەوماوان بووە، ناکرێ بکرێتە ئامانجی کردەی تیرۆریستی".

یه‌كێتی زانایان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی سەقامگیری کوردستان ئەرکی هەموو لایەکمانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ "ئەو جۆرە هەوڵە تێکدەرانە پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، و ئاماژەیەکی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئارامی تەواوی عیراق".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.