Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 23:59

چیای مه‌تین له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا زنجیره‌ چیای مه‌تین سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیاوه‌ بۆردومان كرا.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا زنجیره‌ چیای مه‌تینیان له‌ دوروبه‌ری گوندێ گوهه‌رزێ له‌ سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی بۆردومان كرد.

ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان چه‌ند مووشه‌كێكیان ئاراسته‌ی زنجیره‌ چیاكه‌ كرد و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ هات كه‌ به‌هۆی به‌هێزییه‌كه‌ی ده‌رگه‌ و په‌نجه‌ره‌ی هاووڵاتییان له‌ شاره‌دێی دێره‌لووك هه‌ژا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا نازانرێ بۆردومانه‌كه‌ زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ یاخود نا.

ئامێدی / به‌شار عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.