Erbil 15°C دووشەممە 13 ئایار 16:02

دوو بوومەلەرزە ژاپۆنی ھەژاند

کوردستان TV
100%

دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 5،7 و 7،4 پلە بەپێوەری ڕێختەر کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ژاپۆنیان ھەژاند.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشیەییتد پرێس بڵاوی کردەوە کە لە دوای ڕوودانی دوو بوومەلەرزە بە گوڕەکانی 5،7 و 7،4 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە کەناراوی ویلایەتی ئیشیکاوا لە ڕۆژئاوای ژاپۆن، ھۆشداری درا لە ڕوودانی تسونامی.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵیی کیۆدۆ بڵاویکردەوە کە ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بووەمەلەرزەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە1ی1ی2024، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیشیکاوا ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕوویان داوە.

ئاژانسی ھەواڵیی کیۆدۆ باسی لەوەش کردووە کە دوای ڕوودانی بوومەلەرزەکان، ھۆشداری دراوە لەبارەی ڕوودانی شەپۆلەکانی تسۆنامی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.